ليستى مووچەی سێ ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاندرا… ئه‌م حه‌فته‌يه‌ كۆتايى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 1-2022 دێت

 وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى دابه‌ش كردنى مووچه‌ى بۆ سێ رۆژى داهاتوو راگه‌ياند و ئه‌م حه‌فته‌يه‌ مووچه‌ی مانگی یه‌ك کۆتایی پێ دێت.

بەپێ ى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى يه‌ك كه‌ لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گەنجینە و بانكەكانى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ كراوه‌  و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌:” سبەی سێشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٢ مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بۆ مانگ  ٢٠٢٢/١ خەرج دەکرێت.

هه‌ر به‌ پێ ى خشته‌كه‌، رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٣ مووچەی خانەنشینی شارستانی بۆ مانگی ٢٠٢٢/١ خەرج دەکرێت.

هاوكات رۆژی پێنجشەممەش كه‌ ده‌كاته‌ ٢٠٢٢/٢/٢٤ مووچەی سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران بۆ مانگی ٢٠٢٢/١ خەرج دەکرێت و به‌مه‌ش كۆتايى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى يه‌كى ئه‌مساڵ دێت.

رۆژی 25-01-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کرا، یەکەم وەزارەت کە مووچەی وەرگرت، وەزارەتی تەندروستی بوو.

Back to top button