لیزا فەلەکەدین: لە سلێمانی رێگری لە چاکسازییە داراییەکان دەکرێ و هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە لە سلێمانی خراپیی ئیدارەیە
لیزا فەلەکەدین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی دارایی له پهرلهمانى كوردستان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە لە شاری سلێمانی و دەنگۆی ئەوە هەیە لە زۆربەی دام و دەزگاکان مووچە دابەش نەکراوە.هۆکاری ئەو دواکەوتنە چیە؟ وڵام دهداتهوه و دهلێ: هۆکاری سەرەکیی ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ خراپ بەڕێوەبردنی ئەو شارەیە، بەتایبەت لە پرسی دارایی و کۆکردنەوەی داهات لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، پهرلهمانتارى فراكسيۆنى زهرد و، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: ” دواکەوتنی مووچە لە شاری سلێمانی هۆکاری سهرهكى بریتییە لە کەمی سیولەی نەختێنەیی پێویست لە بانکی ناوەندی پارێزگای سلێمانی، و خراپ بەرێوەبردنی ئیدارە بەتایبەت لە پرسی دارایی و کۆکردنەوەی داهات لە سنووری پارێزگاکە هۆکاری یەکەمی ئەم قەیرانەیە.
ئهو ئهندامهى ليژنهى دارايى پهرلهمانى كوردستان دهشلێ:” سەبارەت بەم بابەتە وەکو لیژنەی دارایی چەندین جار لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و جەختمان لەسەر نەهێشتنی کەموکورتییە ئیدارییەکان کردووە. بەتایبەت لە دوا کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرێز وەزیری دارایی بە وردی باسمان لە کێشەکان کرد و جەنابیان رایانگەیاند کە بەرنامەیەکیان هەیە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ئیداریی لە سنووری پارێزگاکە. لەگەل ئەوەی توانرا چەند گۆرانکارییەک ئەنجام بدرێت بە تایبەت لە ئیدارەی خاڵە سنوورییەکان بەڵام دواتر بەهۆی فشارە سیاسییەکانەوە رێگری کرا لە هەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی بۆ چاکسازی ئیداری لەو سنوورە. ئەوەبوو بینیمان کە رێگری کرا لە لابردنی بەرێوەبەری بانکی ناوەندی سلێمانی کە ئاشکرا و روونە گرێ کوێرەکە بانکە کە هەموو رۆژێک بیانویەک بۆ کەمی سیولەی نەختێنەیی دەهێننەوە و ئەمەش بووە بە هۆکاری ئەم قەیرانە و بەرۆکی موچەخۆرانی سنوورەکەی گرتووەتەوە.
كاكهيى له وهڵامهكهى باسى لهوهش كردووه كه :” ئەم دەستوەردانە سیاسی و حزبیانەی سنوورەکە مەترسییەکی گەورەیان بۆ سەر پرسی دارایی و ئابووری هەرێم هەیە کە راستەوخۆ کاریگەری نەرێنیان دەبێت بۆسەر داهاتە نانەوتییەکان (داهاتی ناوخۆ) کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی داهات و بۆ موچە خەرج دەکرێ.”
چەند مانگێكە لە بانكەكانی سلێمانییەوە پارەی مووچەی فەرمانبەران، بە مووچەخۆران نادرێت و داهاتی شارەكەش بۆ خەزێنەی حكوومەت ناگەڕێتەوە، “