مەلا بەختیار: تاکوو ئێستا یەکێتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کەیسی ژەهرخواردکرنەکەم پێکنەهێناوە
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق راگه‌یاند و ده‌ڵێ، ئه‌وه شه‌ڕفرۆشتنه به هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 21ی شوبات، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند،سەبارەت بە کەیسی ژەهرخواردکردنەکەم دەمێکە من بێدەنگم، نامەی فەرمیم بە هەموو بەڵگەنامەکانەوە بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناردووە، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانیش دانیشتووم بەڵگەکانم داوەتێ و چاوەڕێم مەکتەبی سیاسی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت، منیش بانگهێشت بکەن و قسە بکەم و لێکۆڵینەوە بکرێت.
گوتیشی: بەداخەوە لەم کاتەدا یەکێتی تووشی چەند کێشەیەکی جۆراوجۆر بووە و نەیانتوانیوە ئەو لیژنەیە پێکبهێنن و ئەم قسانەشم وەک بانگەوازێک وایە بۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کە ئەم لیژنەیە پێکبهێنن و کاتێکیش بەم کەیسەی من بدەن چونکە کەیسێکی خەتەرناکە لەسەر ئەمنی یەکێتی و بەرپرسانی یەکێتی.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر پرسی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی و ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی و گوتی، نامه‌یه‌كی فه‌رمیی به هه‌موو به‌ڵگه‌كانه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی ناردووه و له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌ی دانیشتووه و روونكردنه‌وه‌ی پێداوه، ئێسته‌یش چاوه‌ڕێ ده‌كات مه‌كته‌بی سیاسی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێنێت.
هه‌روه‌ها داوایكرد حزبه‌كه‌ی گرنگی به بابه‌تی ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی بده‌ن، چونكه كه‌یسێكی مه‌ترسیداره.