وێنه‌: رۆبێرتۆ کارلۆسی بەرازیلی و پاتریك کلایڤێرتی هۆڵەندی لە هەولێرن

به‌يانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، هەردوو ئەستێرەى تۆپى پێى جیهانى رۆبەرتۆ کارلۆس و باتریك كلویفرت گه‌يشتنه‌ شارى هه‌ولێر و له‌لايه‌ن پارێزگارى هه‌ولێر پێشوازيان لێكرا.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.2.22، لە فرۆکەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى هه‌ولێر ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازى لەهەردوو ئەستێرەى ناودارى تۆپی پێ جیهان (رۆبەرتۆ کارلۆس) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ڕیال مەدرید و (باتریك كلویفرت) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى به‌رشه‌لۆنا کرد.

پارێزگارى هه‌ولێر راى گه‌ياند:” لەدیدارێکدا، وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانیان بۆ پایتەختى هەرێمى کوردستان، هیوامان خواست کاتەکانیان لە هەولێر بەخۆشى بەسەربەرن، هەروەها ڕامانگەیاند، کە ئێوە دوویاریزان و ئەستێرەى جیهانى خۆشەویستن لەلاى ئێمە و لەنێو لاوانى هەولێر و هەرێمى کوردستان بەگشتى و خاوەنى هەزارەها هەوادارن، لەو ڕۆژانەى کە لە پایتەختى هەرێمى کوردستانن ئەوە بەچاووى خۆتان دەبینن، بەو ئومێدەى ئەوەش یەکەم سەردان و دوا سەردانتان نەبێت بۆ هەولێرى پایتەخت.

Back to top button