نرخی نەوت بەرز بووەوە و گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی

دوای راگەیەندراوەكه‌ی دوێنێ شه‌وى ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕووسيا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرز بووەوە و گەیشتە نزيكه‌ى 98 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت به‌شێكى به‌هۆى ئاڵۆزبوونی گرژییەکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا وه‌يه‌ بەتایبەتی کاتێک شەوی رابردوو ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بڕیاریدا دوو ناوچە لە هەرێمی دۆنباس وەکو سەربەخۆ بناسێنێت و رێککەوتنی لەگەڵیان واژۆکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 22-2-2022 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 97 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس گەیشتە 93 دۆلار و 86 سەنت.

شاره‌زايانى بوارى نه‌وتيش پێشبينى به‌رز بوونه‌وه‌ى زياترى نرخى نه‌وت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر باره‌دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌يه‌ به‌رده‌وام بێت.

Back to top button