کۆڵۆنێڵ پۆڵ : هۆڵەندا بەردەوام دەبێت لەهاوکاریەکانى بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، راوێژکاری باڵای وەزارەت و راوێژکاری باڵای هێزەکانی هۆڵەندا له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له راگه‌يێندراوێكدا كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 22-2-2022 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكردۆته‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ 22ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، عەمید روکن هەژار عومەر، راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگه لەگه‌ڵ کۆڵۆنێڵ پۆڵ، راوێژاکاری باڵای هێزەکانی هۆڵەندا كۆبووه‌وه، باسيان لە بەرەو پێشچوونی پرۆگرامی چاکسازی کرا، بەتایبەت پڕۆژەی کاراکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەخشەکان، کە راوێژکاری باڵای هۆڵەندا سەرپەرشتی ئەم پڕۆژەیە دەکات.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه:” کۆڵۆنێڵ پۆڵ کورتەیەکی لەبارەی سەردانەکانی بۆ میحوەری هێزەکانی پێشمەرگە، پێشکەش کرد‌و بەڵێنیدا، هێزەکانی هۆڵەندا بەردەوام دەبن، لەهاوکاریەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.