ئێران : بڕیاری کۆتایی بۆ کۆنتڕۆل کردنی ئەنتەرنەت ڕاگەیاند .
کۆمسیۆنی هابەشی پەرلەمانی ئێران پرۆژە پێشنیارێکی لە ژێر ناوی ” پشتیوانی لە مافی بەکارهێنەران لە سۆشیال میدیا ” خستە دەنگدانەوە .
لە دەنگدانی کۆمسیۆنی هاوبەشدا بە 18 دەنگی بەڵێ و دەنگێکی ” نەخێر ” هەموو خالەکانی پرۆژە پێشنیارەکە بۆ خاوبوونەوەی گشتیی ئەنتەرنێت لە ئێران و کۆنتڕۆڵی زیاتر بە سەر بەشی سەربازیدا پشتیوانی یاسایی وەرگرت .
ئەو پرۆژە کە لە ئیستادا بە ناوی پرۆژەی ( سیانەت ) ناونراوە ، لە پێشدا داوا کرا بۆ دەنگدان بخرێتە دوای کۆبونەوەی کۆمسیۆن تایبەت بە بودجە بەڵام پێداگری نوێنەران بوو بەهۆی ئەوەی زووتر بڕیار لە سەر ئەو پرۆژە پێشنیارە بدرێت .
چاودیڕان پێیان وایە ، پەلە کردن بۆ بڕیاردان لە سەر خاو بوونەوەی بەرچاوی ئەنتەرنێت و چاودێری زیاتر لە بەشی سەبازیدا ، دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە کەناڵە جیاوازەکان تایبەت ( تەلەگرام ) خەڵکی ئێران توانیویانە دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بگەێننە جیهان و کاریگەریان هەبێت لە سەر بڕیارەکانی کۆمیتەی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی .
ئەو بڕیارە لە کاتێکدابوو ، عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران ئازادی جیهانی ئەنتەرنەتی بە ( بەڕەڵلایی و بێسەروبەرەیی ) ناو هێنا و داوای کرد ئەو ئازادیانە سنووردار بکرێن .