ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە .

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، ئەمڕۆ چوارشەممە  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لە سەر چەند بابەتێکی گرینگ

.

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە ئەم بابەتانەی خوارەوە گفتوگۆیان لە سەر دەکرێت

 

– خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.

 

– خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە رۆژی 2022/2/15 تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.

 

– خستنەڕووی رەشنووسی رۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق

Back to top button