ئەمریکا گەمارۆی ئابووری دەخاتە سەر ڕووسیا

 

 

سەرۆکی ئەمریکا بە راگەیاندنی یەکەم گەمارۆ لە دژی ڕووسیا ئاماژەی بەوە کرد ، بە فەرمی ناسینی چەند پارێزگایەکی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا وەک وڵاتیكی سەر بە خۆ لە لایەن ڕووسیاوە ، هەمان هێرشکردنی سەربازییە بۆ سەر ئەو وڵاتە .

 

بایدن ڕایگەیاند ، ئەو گەمارۆیانەی دەیخەنە سەر ڕووسیا ( حکومەتی ڕووسیا بە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە ئابوورییەکانی رۆژئاوا بێبەش دەکات ) واتە ڕووسیا لەمەودوا ناتوانێت کار لە گەڵ بازاڕە ئابوورییەکانی ئەمریکا و ئەرووپادا بکات .

هاوکات بایدن ئاشکرای دەکات ، هەر دوو بانکی حکومی ” پەرەپێدان  و بانکی سەربازی ” رووسیا دەکەونە چوارچێوەی گەمارۆکان ، بۆیەش ئەو کەس و بنەماڵانەی سەر بە دسەڵاتدارانی رووسیان ، پێویستە لە وەها کاتێکدا رێگریان لێبکرێت لە هەموو سەرچاوەیەکی داهات لە ڕێگەی رۆژئاواوە .

 

لە بەشێکی قسەکانیدا جۆبایدن ڕایگەیاند ، ئەو بڕیارەی ڕووسیا ” پێشێلکردنی ئاشکرای یاساکانی نێونەتەوەییە ” بۆیەش پێویستە رووبەڕووی بڕیارێکی سەختی کۆمەڵگەی جیهانی ببێتەوە .

 

جۆ بایدن لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی : ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانەکانی خۆی لە جەبهەی رۆژهەڵاتی ناتۆ ” هێزی سەربازی زیاتر ڕەوانەی وڵاتانی ” باڵتیک ” دەکات ، بەڵام ئەوەش ئامانج نییە بۆ شەڕکردن لە گەڵ ڕووسیا بۆیەش بە لای ئەمریکاو هەوپەیمانانەوە ڕێکاری دیپلۆماسیانە لە ئێستاشدا باشترین ڕێکارە بۆ کۆتایی هاتن بە گرژییەکان .

Back to top button