وەزیری پەروەردە : لەم کابینەیەدا زیاتر لە 100 قوتابخانە دەکەونە بواری خزمەتکردنەوە .
ئەمڕۆ چوارشەممە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەدەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : تا ئێستا لەم کابینەدا 56 قوتابخانە چوونەتە بواری خزمەتگوزاری و بە پێی پلانیش تا 100 قوتابخانە زیاتر لە بەرنامەی کاریمانداهەیە .
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەم کابینەیەدا تاوەکو ئێستا 56 قوتابخانە چوونەتە واری خزمەتکردنەوە و تاوەکو کۆتایی کابینەی نۆیەمیش ژمارەی ئەو قوتابخانانەی دەکەونە واری خزمەتەوە دەگەنە زیاتر لە 100 قوتابخانە.
ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر کرد کە لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی لالاڤەوە دروستکراوە.
لە بەشێک لە گوتارەکەیدا ئالان حەمە سەعید گوری : “بەپێی ئەو بودجە خەمڵێندراوەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە بۆ ساڵی 2022، 37 پرۆژەی دیکەش کارکردن تێیاندا تەواو دەکرێت، بەمەش کۆی گشتیی ئەو قوتابخانانەیە کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچنە واری خزمەتکردن بە قوتابیانەوە زیاتر دەبن لە 100 قوتابخانە تاوەکو تەواوبوونی کابینە”.
لە کۆتاییشدا وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، “بە جیددی کاردەکەن بۆ پێداچوونەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن.
هەربەم هۆکارەش تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 هەزار مامۆستا راهێنانیان پێکراوە؛ تاوەکو کۆتایی کابینە دەمانەوێت ئەو ژمارەیە بگەیێنینە سەروو 60 هەزار مامۆستا”.