بە f16 ی عێراق لە “داعش” دەدرێت

خانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی حکومەتی عێراق ڕۆژی چوارشەممە، لەناوچوونی شانەیەكی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی “داعش” ی بە هێرشی ئاسمانی لە باکوری پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.

لەراگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا خانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی حکومەتی عێراق هاتووە: ” لەسەر بنەمای دروست و، ورد لەلایەن دەزگای دژەتیرۆر و بە هەماهەنگی لەگەڵ خانەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی F_16 عێراقی ئەنجامدا کە دوو ئەشکەوتی داعشیان كردە ئامانج.”

س: ئاڕتى عه‌ره‌بى

Back to top button