مه‌سرور بارزانى: نیگەران و خه‌مبارم … هیچ شه‌ڕەفێک له ژن كوشتندا نییه
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكدا له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى توندوتيژى دژ به ژنان و ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: زۆر نیگەران و خه‌مبارم به ڕووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان. لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ شه‌ڕەفێک له ژن كوشتندا نییه.
له په‌يامێكدا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 23-2-2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( تويته‌ر) بڵاويكردۆته‌وه تێدا هاتووه:” زۆر نیگەران و خه‌مبارم به ڕووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان. لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ شه‌ڕەفێک له ژن كوشتندا نییه.
له په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هاتووه:’ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر ڕووداوی دڵته‌زێنی شنیار خان گفتوگۆمان كرد و ستایشی كارمه‌ندانی پۆلیسم کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباره‌كه و پشتگیری خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەوە.
مه‌سرور بارزانى ده‌شلێ :” تەنیا لەم ساڵەدا، 9 ئافرەتی بێ‌تاوان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە کوژراون، ئەم تاوانانە ده‌بێت بوەستن و وەک خەڵکی کوردستان، نابێت قبوڵی بکەین، وەک حکومەتیش ئێمە ھاوکار و پاڵپشتی دادگا دەبین لەسەپاندنی توندترین سزا بۆ ئەم تاوانانە.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شلێت:” من سوورم لە سەر پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک كه له مه‌ترسیدان. دەزانم کە پێویستی بە کات و پابەندبوونێكی جدی هەیە، ھەربۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە، پێویستی بە به‌شداریی هه‌موومان هەیە وەک چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و به‌رپرسان و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتییەکان ، ھەروەھا پێویستمان بە ئەنجامدانی چاكسازیی لە سیستەمی دادوەریدا ھەیە .
له كۆتايى په‌يامه‌كه‌ش، مه‌سرور بارزانى دڵنيايى ده‌داته ژنان و ئافره‌تان و ده‌لێ:” ئێمە ھەموو ھەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بەم تاوانانە .
په‌یامم ده‌رباره‌ی ڕووداوی دڵته‌زێنی شنیار خان و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان. pic.twitter.com/jPAVMfZqn7
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) February 23, 2022