سه‌رۆكى ده‌زگاى زانيارى تێدايه … گۆڕانکاری لەهێزە ئەمنیەکانی سلێمانیدا كراوه و تا ئێستا یەكێتی روونكردنەوەی نەداوە
بەپێی زانیاریی سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار شه‌وى ڕابردوو به فه‌رمانى بافل تاڵەبانی، گۆڕانکاری لە چەند پۆستێكی باڵای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیدا کراوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان يش تاوه‌كو ئێستا، هیچ روونكردنەوەیەكیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نەداوە.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، بڵاويكرده‌وه:” لەسەر فەرمانی بافل تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شه‌وى ڕابردوو ئاڵوگۆڕى لەپۆستی هێزە ئەمنیەکانی سلێمانیدا کراوه.”
ئه‌وه‌شى خستۆته روو كه:” جەلال شێخ ناجی له شوێنى ئەژی ئەمین كراوه بە سەرۆکی دەزگای زانیاری و هیواچاوشین بەڕێوەبەری ئاسایش دەچێتە شوێنی جەلال شێخ ناجی دەبێتە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری هێزەکانی ٧٠ و، هاوكات سەرخێڵ لێپرسراوی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ئاسایش دەبێتە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی.”
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌م هه‌واڵه له كاتێكدايه كه تا ئێستا یەكێتی نشتيمانى كوردستان و خودی ئەو دەزگا ئەمنییانە، هەواڵەكەيان پشتڕاست نەكردووەتەوە یان ڕەتی نەكردووەتەوە.