لەسوید پەكەكە هێرش دەكاتە سەر یاریدەدری گشتی سەرۆكی ئەكپارتی

خواكوڕك

لەمیانی بەرێوەچوونی كۆنفراسێكی پارتەكەی ئەردۆگان، لە یەكێك لە هۆڵەكانی ستۆكهۆلم لە سوید، لایانگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە)، هێرشیان كردە سەر كۆنفراسەكە بەڵام هەر زوو لەلایان هێزە ئەمنیەكان خرانە دەرەوەی هۆڵەكە، ئەمەش لەكاتێكدابوو، كە یاریدەدری سەرۆكی گشتی ئاكپارتی مەهدی ئەكەر وتاری پێشكەش دەكرد لەكۆنفراسەكەدا”.

پاش هێرشەكە بۆ سەر هۆڵی كۆنفراسەكە، مەهدی ئەكەر وتارەكەی خۆی رانەگرتوو، بەردەوامی بە وتەكانی داو تێیدا رایگەیاند،کە چەندین ساڵە پەکەکە دیموکراسی لە سوید بەکاردەهێنێت بۆخۆی و گوتی: “دەزانن ئەمانە بۆ وا نارەحەتن؟ سەیرکەن ئەمانە چەندین ساڵە دەستەواژەی مافی دیموکراتی برایانی کورد بەکاردەهێنن بۆ خۆیان. ئێستا ئەمانەمان لەدەست سەندوونەتەوە، چونکە کورد، کوردی خۆمانە، کورد برای ئێمەن. ئەوانە بەقەد ئێمە کورد نین. هیچ کێشەیەکی واشیان نییە. ئەگەر کورد بوونایە، ئەوا پاڵپشتیان دەکرد تاکو هاووڵاتییانمان بگەنە دیموکراسی و مافی زیاتری خۆیان”.

لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، مەهدی ئەکەر سوپاسی حکوومەتی سویدی کرد کە رێگەیان داوە مافی دیموکراتیانەی خۆیان بەکاربهێنن، هەروەک رەخنەی لە هەڵوێستی ئەڵمانیا و هۆڵەندا گرت بەوەی کە دەرگای خۆیان بەڕووی کەمپینی نەخێردا دەکەنەوە و بەڕووی کەمپینی بەڵێدا دەرگاکانیان دادەخەن.

Back to top button