ئەمریکا ڕەتی کردۆتەوە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆببێتەوە

 

ماریا زاخارۆڤا ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکات ، هەموو کار ئاساییەکان کرابوو بۆ ئەوەی ڕەوتی دیپلۆماسی سەبارەت بە ئۆکراینا لە گەڵ ئەمریکا کراوە بێت و وەزیری دەرەوەی دوو وڵات پیکەوە چاوپێکەوتن بکەن بەڵام ئەو دانووستانە نەگەیشتە ئەنجام .

 

سپۆتنیکی ڕووسی لەمبارەوە ئاشکرای دەکات ، ماریا زخارۆڤا گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاندووە ، لە کاتێکدا چەند کاتژمێرێک مابوو دانووستان لە نێوان وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکا دەستپێبکات ، مەسکۆ نامەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دەگاتە دەست کە تەیدا هاتووە بڕیاری دانووستان هەڵوەشاوەتەوە ، ئەو بڕیارەی ئەمریکا چەند کاتژمێر پێش هێرشکردنە سەر ئکرایان بووە .

 

لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە ، ئەمریکا بە نیاز نییە لە سەر هیچ بابەتێکی سیاسیی و ئەمنی لە گەڵ ڕووسیا دانووستان بکات

 

سەرچاوە ، سپۆتنیک

Back to top button