سعوودیە هۆشداری دەدات بۆ ئەگەری ئێرانێکی ئەتۆمی

 

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە هۆشداری دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی .

 

بن فەرحان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دۆیچەوێلەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ، ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات ، هەموو وڵاتانی ناوچەییش هەوڵ دەدەن ببنە خاوەن چەکی ئەتۆمی ، ئەوەش واتایەکی مەترسیدارە و پێشبینی ناکرێت جیهان و ناوچە بەرەو کام ئاراستە هەنگاو دەنێت .

 

وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ، دڵنیام ئێوەی سەرکردەکانی جیهانی نازانن چی روودەدات ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم ڕابگات ، بۆیەش داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەم ، ئەگەر ئێران بگەرێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمیش پێویستە گوشارەکان هەروا بەردەوام بن چونکە ئێران جێگەی دڵنیایی نییە لە پابەند بوون بە ڕێککەوتنەکان ، بۆیەش پێم وایە ،نوێبوونەوەی ڕێککەتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەبێت سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ چاودێریکردنی زیاتر .

 

سەرچاوە ، dw

Back to top button