ئێران پاڵپشتی ڕووسیا دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا

 

سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ڤلادنیر پۆتن ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ڕووسیا دەربڕی و هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە ڕەوا دەزانێت .

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە پۆتنی ڕاگەیاندووە ، باڵکێشانی ” ناتۆ ” بەرەو رۆژهەڵات خۆی لە خۆیدا مەترسیدارە و هەڕەشەیە لە سەر بەرژەوەندی وڵاتانی سەربەخۆی رۆژهەڵاتی ، بۆیەش هیوادارم هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەدا بێت .

 

ئاژانسی ” ئیسنا ” سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە ، پۆتن لە وڵامدا گوتوویەتی : ئەو هێرشە وڵامێکە بۆ دەیان ساڵ پێشێلکردنی ئاسایش و ئەمنییەتی رووسیا کە وڵاتانی رۆژئاوایی پلانیان بۆ داڕشتبوو .

ئەوە لە کاتێکدایە ، رۆژانی ڕابردوو ئیران ئەمریکا و ناتۆی تاوانبار کردبوو بەوەی ئەوان بەرپرسن لە ئاژاوەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا .

سەرچاوە . rf

Back to top button