تویتی سیاسیيەكی عێراق، كوەیت توڕە دەكات

باڵیۆزخانەی وڵاتى کوه‌يت لە بەغدا، ڕۆژی هەینی 25-2-2022 بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێدا ناڕەزایی دەربڕی لە باره‌ى تویتێکی سیاسی و پیاوی ئایينی “ئەیاد جەمالەدین” کە کوێتی بە “پارێزگایەكی عێراقی” ناوبرد.”

لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەکەدا هاتووە: “ئیدانەکردن و ڕەتکردنەوەی توندی خۆمان دەردەبڕین لەسەر ئەو تویتە هێرشبەرانەی کە لەلایەن ئەیاد جەمالەدین نوسراوە و تێیدا لە ڕێگەی پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر دەوڵەتی کوەیت و بە پارێزگایەكی عێراق ناوی بردووە.”

تويته‌كه‌ى ئه‌ياد جه‌ماله‌دين

سه‌رچاوه‌: ئاڕتى عه‌ره‌بى arabic.rt

Back to top button