جۆ بایدن بڕیاریدا بە یارمەتیدانی بواری سەربازی ئۆکراینا

 

جۆبایدن -ی  سەرۆککۆماری ئەمریکا بڕیاریدا بەڕەوانە کردنی ( یارمەتی بەشی سەربازی ) بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بە ئۆکراینا

هاوکات رۆیتەرز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند ، کۆشکی سپی داوای لە ” کۆنگرە ” کردووە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای ئۆکراینا ، بودجەی ٦.٤ ملیاری پەسەند بکات ، حکومەتی بایدنیش ڕایگەیاندووە بەشێک لەو بودجەیە بە بڕی ٢.٩ ملیارد دۆلار تەرخان دەکات بۆ ئۆکراینا لە بوارەکانی مرۆڤ دۆستی ، ئابووری و ئەمنی و بەشێک لە دراوسێکانی ئۆکرایناش دەگرێتەوە .

سەرچاوە ، voa

Back to top button