بارزانی و نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ کۆ دەبنەوە

خواکوڕک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش کۆ دەبێتەوە، دواترین پێشڤەچونەکانی رووبەرووبونەوەی داعش تاوتوێ دەکەن.

وابڕیارە ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی دۆنالد ترەمپ لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەردانێک بگاتە شاری هەولێر لەمیانی سەردانەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی شەڕی دژی داعش و داهاتووی شاری مووسڵ لە دوای داعش، دەکەن.

هەروەها پێشتر برێت مەکگۆرک لە شاری بەغدا رایگەیاندبوو، کە هێزە عێراقییەکان رێگای دەرچوونی چەکدارانی داعشیان گرتووە و چارەنووسی ئەو چەکدارانە تەنیا مردنە.

شایەنی باسە،لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران

Back to top button