داوا دەکرێت لە دژی بەرهەم ساڵح سکاڵا لە دادگای فیدراڵی بەرز بکرێتەوە
لە دوای لێخۆشبوو‌ن لە بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکان لە لایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ، پسپۆڕێكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌كات ، بۆ سکاڵاتۆمار کردن لە دادگای فیدراڵی عیراق لەمبارەوە .
دكتۆر زه‌ید عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لئه‌عزه‌می، پسپۆڕی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “ئۆرسام” و هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستیی ئه‌كادیمیای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە تویتێکدا دەنووسێت : “پێشنیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌م، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵا بۆ دادگای فیدراڵ، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ بڕیاری ده‌ركردنی لێبووردنی سه‌رۆكایه‌تی له بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌رپرسه تێوه‌گراوه‌كان له‌و كه‌یسه بكه‌ن
لە کۆتایی تویتەکەشدا هاتووە “ئازادكردنی ئه‌و بازرگانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیان به شكۆ و ره‌فتاری كاندیدان بۆ پۆسته باڵاكانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه ده‌گه‌یه‌نێت، كه پاڵپشتی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ن”.