دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى سێشه‌ممه‌، له‌ وه‌رزى نوێ ده‌ست به‌ دانيشتنه‌كانى ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رۆكى په‌رله‌مانيش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بانگهێشتى په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانيشتنه‌كه‌و  له‌ يه‌كه‌م دانيشتنى له‌ خوڵى به‌هاره‌ى ساڵى چواره‌م له‌ خوڵى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان يش خوێندنه‌وه‌ى يه‌كه‌م و دووه‌م بۆ ژماره‌يه‌ك پرۆه‌ژه‌ياسا و پێشنیازه‌یاسا ده‌كات.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌، 27-2-2022، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند:”  ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریداوه‌ دانیشتنی ژماره‌ (١)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕِێكه‌وتی ٢٠٢٢/٣/١، به‌رێوه‌بچێت:”

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ به‌رنامه‌ى كارى دانيشتنه‌كه‌ش ديار كراوه‌ كه‌ به‌م شێوه‌يه‌ ده‌بێت:”

یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یى.

دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ى (٧)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: وته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

چواره‌م: وته‌ی به‌ڕێزان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ (٥) خوله‌ك كه‌متر نه‌بێت.

پێنجه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان،:
١ – پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

٢ – پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

٣ – پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (٦)ى ساڵی ٢٠٢١.

شه‌شه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

Back to top button