دژەتیرۆری کوردستان دوو تیرۆریستی داواکراو رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا دەکات
دژەتیرۆری کوردستان رايدهگهينێت:” دوو تیرۆریستی داواکراو رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا دەکات.
له راگهيێندراوێكدا كهمێك پێش ئێستا دژه تيرۆرى كوردستان، راى گهياند:” هەردوو تیرۆریست (فارس نوری محمد غدیر و عبدالکریم نوری محمد غدیر) کە ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە رێکەوتی 21ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کران.
له راگهيێندراوهكه ههروهها هاتووه:” لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا و بە فەرمانی دادوەر، لە رۆژی 27ی شوباتی 2022 رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کران.