ئومێد خۆشناو : لە هەولێر (12) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز دەست پێ دەكات
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، ئەمرۆ یەکشەممە 2022.2.27، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى (12)هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز و بەرز ڕاگرتنى یادی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار و ڕزگاركردنەوەی شاری هەولێر لە ڕاپەڕین، سەرپەرشتى كۆبوونهوهيهكى کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک له جێگرانى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارک و باخچەکان و ژمارەیەکى دیکە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون،
لهبارهى ناوهرۆكى كۆبوونهوهكه، ئومێد خۆشناو گوتى:” گفتوگۆمان لەبارەى ئامادەکارییەکان کرد بۆ ئەنجامدانى (12) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، بۆ ئەو مەبەستەش بریارماندا جگە لە لیژنەى باڵاى فیستیڤاڵ چەند لیژنەیەکى دیکەش دیاررێبکرێن بۆ بەرێوەبردنى فیستیڤاڵ.
پارێزگارى ههولێر گوتيشى:” لەڕۆژى11ی ئادارى ئەمساڵ بۆ بەرز ڕاگرتنى یادی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار و ڕزگاركردنەوەی شاری هەولێر لە ڕاپەڕین (12) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز كە لەلایەن پارێزگای هەولێر سەرپەرشتی دەكرێت دەست بەکار و چالاکییەکانى دەکات و تا ئێوارەی نەورۆز بەردەوام دەبێت و زۆرترین چالاكی جۆراوجۆر لە چوارچێوە فیستیڤاڵ لە چەندین شوێنى شارى هەولێر وەکو قەڵاى هەولێر، پاركی شانەدەر و چەندان شوێنی تر پێشكەش دەكرێت.