گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: دیاره‌ كه‌عبی له‌ عێراق ناژی و هه‌رێمی كوردستانی نه‌بینیوه‌ بۆیه‌ به‌و جۆره‌ قسه‌ ده‌كات.

خواكوڕك
پاش لێدوانی ئه‌كره‌م كه‌عبی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با و هێزه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه‌ ده‌ڵێت”پارێزگای هەولێر بووەتە كارگەی وێرانكردن لە عێراق و داعش بە ناونیشانی دیکە بارەگای لەو شارەیە هەیە” وته‌بێژی حكومه‌تیش وه‌ڵامێكی توندی ده‌داته‌وه‌.
سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندووە “دیارە ئەو بەڕێزە لە عێراق ناژی و هەرێمی کوردستانی نەبینوە، بۆیە بەو جۆرە قسەدەکات ،هەولێر باوەشی بۆ یەك ملیۆن و 800 هەزار ئاوارەی عێراق کردووەتەوە، لەکاتێکدا پێویستبوو حکومەتی عێراق لەخۆیان بگرێ، لە هەرێمی کوردستاندا کەشوهەوایەکی ئازادانە هەیە، بەڵام هەرگیز رێگە بە تووندوتیژی نادرێت، چونکە خۆی قوربانی دەستی تووندڕەوییەوە و هەزار و 700 شەهید و نزیکەی 10 هەزار برینداری لە شەڕی دژ بە داعشدا بەخشیوە.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی وتن بێ”ئەکرەم کەعبی” دامەزرێنەری بزووتنەوەی نوجەبا و هێزەکانی عەسائیبی ئەهلی حەقە كە بەردەوام دژایەتی كورد و هەرێمی كوردستان دەكات. بزووتنەوەی نوجەبا لە ساڵی 2013 لە عێراق دامەزرێندراوە و (کەعبی) خۆی سەرۆکایەتی دەکات. ناوبراو دەشڵێت “بزووتنەوەی نوجەبا لە ئەنجامی جیابوونەوە لە عەسائیبی ئەهلی حەق دروستنەبووە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەگەڵیان یەکیان نەگرتووە و هەردوو گرووپیش پەیوەندییەکی بەهێزیان لەنێواندا هەیە زیاتر لە لایان ئێرانەوە پاڵپشتیان لێدەكرێت”.

Back to top button