کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش ، لە بواری یاساییدا جیاواز دەبێت

 

وابڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە بەردەوامیی کۆبوونەوەی دوێنێیە سەبارەت بە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ، هیچ وڵاتێک حەقی ” ڤیتۆ” کردنی نەبێت .

بەپێی یاسای ئەنجومەنی ئاسایش ، بڕیارەکان بە دەنگی ٩ ئەندام لە ١٥ ئەندامی گشتی پەسەند دەکرێت و ٥ وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی بۆیان نییە ئەو بریارە ” ڤیتۆ ” بکەن

بە پێی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، ئەمریکا بە پێشنیارکردنی ئەو ڕەشنووسە بە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیازە ١٩٣ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی ناچار بکات وێڕای مەحکومکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بکرێت بڕیارێکی بەپەلە بدات لە سەر هێرشەکەی ڕووسیا .

هەرچەند بڕیارنامەکانی ئەجومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچکات نەچۆتە بواری جێبەجێکردن بەڵام ئەمریکا ئامانجییەتی لەو رێگایەوە گوشاری زیاتر بخاتە سەر ڕووسیا

سەرچاوە voa

Back to top button