یەكێتی نەخشەرێگا هەشت خاڵیەكەی پەسەند دەكات
خواكوڕك
ئەمرۆ 13ی 3ی 2017 ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی جارێكی تر لەسەر نەخشەرێگا هەشت خاڵەیەكەی یەكێتی كۆدەبێتەوە، بەپێی زانیاریەكان لەناو ئەو حزبەش بریارە ئەمرۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نەخشە رێگا هەشت خاڵیەكە پەسەند بكات، پێشتریش پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاندبوو، كە ئەوان چاوەروانی یەكێتی دەكەن”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و نزك لە كۆسرەت رەسوڵ، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەخواكوڕكی راگەیاند، ئەمرۆ دووشەممە ئەنحوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر نەخشەرێگاكە بۆ جارێكی تر كۆدەبنەوە، هەروەها گوتی بەگوێرەی زانیاریەكانی كە باس دەكرێت لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەمرۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نەخشەر رێگا هەشت خاڵیەكە پەسەند دەكات، پێشتریش پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندبوو كە ئەوان چاوەروانی یەكێتین”.
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، (محمود محمەد ) پێشتر رایگەیاندبوو كە ئەوان چاوەروانی یەكێتی و دەلێت بەشێك لەو خاڵا یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكان كردوەیەتی بە نەخشە رێگا، قابیلی گفتوگۆ لەسەركردنن”.