راوێژكارێكی باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا: هێشتا داعش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه .. وڵاته‌كه‌م له‌پاڵپشتی و پشتیوانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 1-3-2022 بڵاويكرده‌وه كه شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، به‌ئاماده‌بوونى فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركان، راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و هەماهەنگی وه‌زاره‌ت، پێشوازی كرد له كۆڵۆنێل رۆب درایڤه‌ر، راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌وردی جێبه‌جێكردن و خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پڕۆسه‌ی چاكسازی تاوتوێ كرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه :” هه‌ردوولا كۆكبوون، له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش، به‌ئامانجی سه‌رخستنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی، وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه: “دروستكردنی هێزێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازیانه‌ی سه‌رده‌می، له‌گه‌ڵیشدا هه‌نگاونان بۆ چاکسازی سه‌ربازی ئاسان نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كراوه، جێی بایه‌خی زۆره‌و له‌مڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین”.