بزانە نێچیرڤان بارزانی بۆچی سەردانی شاری دهۆكی كرد
خواكوڕك
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان” ئەمرۆ دووشممە، 13ی 3ی 2017 سەردانی شاری دهۆكی كردوو و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری ئەو پارێزگایە، كۆبۆتەوە”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك سەرۆكوەزیرانی كوردستان، لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی ئەو پارێزگایە و قایمقام و بەرپرسانی تری ئیداری ئەو پارێزگایە، كۆبۆتەوەو لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی پارێزگاكە، باس لە كێشە و ئاستەنگەكانی ئەو شارە بەگشتی و رەوشی ئاوارەكان كە بەشێكی زۆری ئاوارەكان كەوتوونەتە ئەو شارە كراوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان چوونی سەركوەزیرانی كوردستان، بۆ شاری دهۆك ویستی راستەوخۆی نێچیرڤان بارزانیە، لەوەی كە بزانە كێشەكانی ئەو پارێزگایە چیە، ئاستەنگەكان چین و رەوشی ئاوارەكان چین لەبەردەم ئیدارە ئەو پارێزگایە”.