لهبارهى مووچه وەزارەتی دارایی،کەناڵی ئێن ئارتی بە درۆ دەخاتەوە
له روونكردنهوهيهكدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، كه ئهمرۆ سێشهممه 1-3-2022، سەبارەت بە پرسی مووچە فەرمانبەران بڵاويکردەوە تێدا هەواڵێکی کەناڵی ئێن ئارتی بەدرۆ دەخاتەوە. و دهلێت:” کەناڵی ئێن ئار تی، بە نەفەسێکى دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست کە دەیانەوێت ڕای گشتى بەلاڕێدا بەرن.
دەقی روونکردنەوەکەى وهزارهتى دارايى :
کەناڵی ئێن ئار تی، بە نەفەسێکى دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست کە دەیانەوێت ڕای گشتى بەلاڕێدا بەرن.
ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوە داوە گوایە چاوگێک لە وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون مووچە ئامادەیە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیان نەداوە. ئێمە لە وەزارەتی دارایی سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیێنین کە هیچ بنەمایەکی نییە.
حکوومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی موچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، هەروەها بۆ موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تەمویل کراوە، پێشتریش لە بڵاکراوەیەکدا ئەم روونکردنەوەیە بە ڕای گشتی دراوە.
داوا لە گشت میدیاکان دەکەین خۆیان لە زانیاری هەڵە دووربخەن و بە پێچەوانەوە بەرامبەر بە یاسا بەرپرس دەبن.
هاوپێچ/ هەر دوو ڕوونکردنەوەمان سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی مانگی 2021/12 و لە بەرواری 2021/12/18، موچەی مانگی 2022/1 لە ڕێکەوتی 2022/2/16 لە پێگەی فەرمی وەزارەتمان بڵاوکراوەتەوە