ڕوسیا خاركێف خاپور دەكات
هێزەکانی ڕوسیا بە مووشەکی قەدەغە كراو لەهێرشێکدا کە بەرپرسانی ئۆکراینا بە “خوێناوی و دڕندانە” وەسفیان کرد دڵی کلتوری دووەم گەورەترین شاری ئۆکراین بۆردومان دەكەن
هاوكات خانەی ئۆپێرا، هۆڵی کۆنسێرت و فەرمانگە حکومییەکان ، لە ناوەندی خارکیڤ، لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵات بۆمباران کران
بەرپرسانی ناوخۆ دەڵێن بەلایەنی کەمەوە 10 کەسی کوژراون و 35 کەسیش برینداربوون لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا
هێرشەکە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئۆکراینا گوتی ڕووسیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
هاوكات سەرۆک ولادیمیر زیلینسکی وتی: ئەمە نرخی ئازادیە