نرخی نەوت زیاتر بەرزبوویەوە، 110 دۆلاری تێپەڕاند

بەیانی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار دوای 7ساڵ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ یەک بەرمیل 110 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2_3_2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 110 دۆلاری تێپەڕاند و نرخی نەوتی تێکساسیش زیاتر بە رێژەی لە %5 بەرزبووەوە،”
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە هۆکارە سەرەکییەکەی بۆ هێرشەکانی رووسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە کە لە پێنج شەممەی ڕابردوو دەستی پێکردووە.