دادگای فیدراڵی بڕيارى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ى ليژنه‌يه‌كى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقى دا
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ليژنه‌يه‌كى ئەنجوومەنی وەزیرانی عيراق كه بۆ گه‌نده‌ڵى پێكهێنرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 2-3-2022، بڕیاری ”نادەستووری بوونی“ ئەو لێژنەیەی دا و لێژنەکەی هەڵوەشاندەوە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له مانگى 8 ى ساڵى ڕابردوو لێژنەیەکی بە سەرۆکایەتیی فەریق ئەحمەد ئەبو رەغیف و ئەندامێتیی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی به‌مه‌به‌ستى لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی و تاوانە گەوره‌کان پێک هێنا، به‌ڵام ئه‌مرۆ بڕیاری ”نادەستووری بوونی“ ئەو لێژنەیەی دا و لێژنەکەی هەڵوەشاندەوە.