پۆليسى هه‌ولێر، ده‌ستگيركردنى دوو تۆمه‌تبارى راگه‌ياند كه زياتر 240 موبايليان له دوكانێك دزيوه
گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر، ده‌ستگيركردنى دوو تۆمه‌تبارى راگه‌ياند كه زياتر له 240 موبايليان له دوكانێك دزيوه.
هۆگر عه‌زيز، گوته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بۆ ميدياكان راى گه‌ياند:” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی ناوەڕاست بەهاوکاری لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەردەڕەش و بنکەی پۆلیسی ڕۆڤيا دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە زیاتر لە (٢٤٠) مۆبایلیان لە دوکانێک دزیبوو.
گوتيشى :” ئه‌و دوو تۆمه‌تباره له بازاڕى موبايل فرۆشانى شارى هه‌ولێر كاتژمێر نزيكه‌ى 6 و نيوى به‌يانى ئه‌م تاوانهيان ئه‌نجام داوه و تۆمه‌تبارى سێيه‌ميشيان له‌گه‌ڵ بووه.
باسى له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ى ده‌ستگيركراون به‌پێ ى مادده‌ى 443 له ياساى سزادانى عێراقى ده‌ستگيركراون.