چوار تۆمهتبار به بڕێك ماددهی هۆشبهرهوه دهستگیركران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان دهستگيركردنى سێ تۆمهتبارى به برێك ماددهى هۆشهبهرهوه راگهياند.
له راگهيێندراوێكدا ئهمڕۆ چوارشهمه 2 ی 3 ی 2022 بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان رایگهیاند،”دوای بەدواداچوون و چاودێریەكی وورد ئەمڕۆ ڕێكەوتی ( 2 / 3/ 2022 ) لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان توانرا لەناو شارۆچكەی سۆران دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 4 ) چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( تلیاک ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 3 ) سێ تۆمەتبار.”
له راگهيێندراوهكه بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان دهشلێ:” هەروەها لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەەكان لەدوای گومان كردن لەپۆستێك توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ) كەتواندبویانەوە و لەناو چەند لێف و سەرینێك لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی ئێرانی كە بەنیازبوو لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی ( ئوستراڵیا ) ی بكات.
ئهوهش خراوهته روو كه تۆمەتبارەكان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە كراون.