به فه‌رمانی بارزانی هێزه‌كه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ خرایە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه

خواكوڕك
هێزی پاراستنی ئێزیدخان بە فەرماندەیی (حەیدەر شەشۆ) بەفه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان “مه‌سعود بارزانی” به فەرمی خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ سنوری قه‌زای شنگال و ده‌ووروبه‌ری شنگال داگیركرا و داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرت، (حه‌یده‌ر شه‌شۆ) هێزێكی درووست كرد به نێوی هێزی پاراستنی ئێزید خان، و زیاتر له هه‌زار چه‌كدرای ئێزیدی له ده‌وری كۆبوونه‌وه، پاش درووستبوونیان به‌هۆی وه‌رگرتنی موچه و پێداویستی سه‌ربازی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی و دژایه‌تی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنوره‌كه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدرا ئه‌گه‌ر هاتوو هێزه‌كه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وا له ڕێگای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه و ته‌واووی مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ، سه‌ر ئه‌نجام به فه‌رمی و به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی 12/3/2017 به‌شێك له‌و هێزه كه پێكهاتوون له (1000) پێشمه‌رگه خرانه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی وتن بێ” ماویه‌ك به‌ر له ئێستا ده‌وترا ئەو هێزە سەر بە حەشدی شەعبییە، بەهۆی ئەوەش كە (شەشۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بوو، بە هێزێكی نزیك لە یەكێتی ناوی دەهات، بەڵام (حەیدەر شەشۆ) هەموو ئەو قسانە رەتدەكاتەوە و دەڵێت “هەتا هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، من ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بووم، بەڵام دوایی وەكو كوردێكی ئێزدی بەرگریم كردووە، ئەو خەڵكەی هاتوونە چوار دەوری منیش، لەبەر ئەوە نەهاتوونە كە یەكێتیم یان لایەنێكی دیكە، بەڵكو هەموویان هاتوون بەرگری لە شنگال و ئێزیدخان بكەن.
شەشۆ زیاتر گوتی “وەكو چۆن پێشتر بەبێ لایەنانە بەرگریمان كردووە، هەر واش دەمێنینەوە. ئاڵا و ناو و لۆگۆی تایبەت بە خۆمان هەر دەمێنێتەوە. لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە هێزێكی بێ لایەن دەبین، هەروەها دەشڵێت “لەمەودوا ئەم هێزە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبن، لە شەنگال هەتا خانەقین لە هەر شوێنێ ئەركمان پێبدەن و فەرمانمان پێبكەن، ئامادەین بەرگری لە خاكی كوردستان بكەین.