نێچيرڤان بارزانى پێشوازی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشوازی له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد، جه‌ختی له ڕاستبێژی و پیشه‌ییبوونی ڕۆژنامه‌وانان كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند: لە میانی دیدارەکە نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانیان له ڕابردوودا و پلانیان بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری ڕۆژنامه‌وانی و ڕێوشوێنی باشتر ڕێكخستنی بواره‌كه به جۆرێک هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئازادی و بهرپرساریدا فه‌راهه‌م بكرێت، خستەڕوو، هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی ساڵی پێشێلكارییه‌كانی بواری ڕۆژنامهگهرييان پێشكه‌ش به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد كه ساڵانه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ئاماده ده‌كرێت.
ڕاشیگەیاند: لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی به‌رده‌وامى بۆ سه‌ندیكا و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له ڕاستبێژی و پیشه‌ییبوونی ڕۆژنامه‌وانان كرده‌وه كه ئه‌ویش له زه‌مینه‌یه‌كی ئازاد و دوور له فشار و پێشێلكاریدا دێته دی. دووپاتیشی كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان بۆ ئازادی خه‌باتی كردووه، بۆیه ناكرێ ئازادی لێ زه‌وت بكرێ، هه‌روه‌ها هیوای خواست سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان هه‌میشه پارێزه‌ر و داكۆكیكارێكی بوێری ڕۆژنامه‌وانان بێت.
ئەوەش هاتووە “نێچيرڤان بارزانى پشتگیریی خۆی بۆ باشتر ڕێكخستنی یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند به مه‌رجێك هه‌ر هه‌مواركردنێكی یاساكه دواجار له خزمه‌ت گونجاندنی زیاتری زه‌مینه‌ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری بێت و پره‌نسیپه‌كانی ئازاديی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌به‌رچاو بگرێت.”
لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو “سەرۆکی هەرێم پشتیوانی و هاوكاریی خۆی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌نجامه‌كانی گوزارشت له خواست و به‌رژوه‌ندیی پیشه‌یيی ڕۆژنامه‌نووسان بكات و ده‌ربڕی خواستی ئازادانه‌ی كۆی ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان بێت.”
ئاماژەی بەوەشدا “له دیداره‌كه‌دا تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و پرۆسه‌ی گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.”