ئاژانسی وزەی ئەتۆمی : ئێران 15 هێندە زیاتر لە لە یاسای دیاریکراو  یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە .

 

ئاژانسی فەڕەنسا بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشکرای دەکات ئێران لە ئیستادا 15 هێندە زیاتر لە یاسای دیاریکراو یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە .

 

بە پێی هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە کراوە ئێران تا کۆتایی مانگی فێبرییە ، یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبارکراوی دەگاتە 1/3197 کیلۆگرام ، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ڕابردوودا تەنیا 7/2489 کیلۆگرامی یۆرانیۆمی پیتێندراو هەبووە .

بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 ئێران دەتوانێت تا 300 کیلۆگرم یۆرانیۆمی پیتێندراوی لە عەمبارەکانی خۆیدا ڕاگرێت .

ئەو زانیارییە لە کاتێکدا ئاشکرا دەکرێت ، ڕافایل گڕووسی ، سکرتێری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو سەردانی ” تاران ” بکات .

 

سەرچاوە ، یۆرۆنیوز

Back to top button