پۆتن : ڕووسیا دەگاتە ئامانجەکانی

 

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی “کرملین ” لە راگەیاندراوێکدا تەوەری پێوەدنییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ڤلادمیر پۆتن و ئیمانۆئیل ماکرۆن -ی سەرۆکی فەڕەنسا ئاشکرا دەکات .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە سەرۆکی ڕووسیا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە ئامانجی ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا بۆ ئەوەیە ، ئەو وڵاتە نەبێتە وڵاتێکی سەربازی و بێلایەن بێت ، بۆیەش دڵنیام دەگەینە ئامانجی خۆمان .

 

پۆتن هاوکات هۆشداری داوە لەوەی ، هەر جۆرەهەوڵێکی ئۆکراینا بۆ درێژەکێشانی دانووستانەکانی نێوانیان  دەبێتە هۆی زیاتر بوونی ویستەکانی مەسکۆ

پێوەندی تەلەفۆنی نێوان پۆتن و ماکرۆن کاتژمێر و نیوێکی خایاندووە ، پێشتریش فەڕەنسا هەوڵی دابوو ڕێگری لە هەڵگیرسانی ئەو جەنگە بکات

 

سەرچاوە ، ڕاشەتوودەی

Back to top button