پۆتین : سەربازەكانمان پاڵەوانن
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ئەمڕۆ (پێنج شەممە) ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بە پلانەوە بەردەوامن و ستایشی سەربازەکانی دەکات وەک پاڵەوان ناویان دەبات
رۆیتەرز بڵاویکردەوە،كە لە لێدوانە تەلەڤیزیۆنییەکاندا، پوتین زنجیرەیەک تۆمەتی بێ بەڵگەی دژ بە هێزەکانی ئۆکرانی وتووە، لەوانەش گوایە هاوڵاتیانی بیانییان بە بارمتە گرتووە و وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنن