رووسیا و ئۆکراینا لە سەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن

 

 

مدینسکی پشڕاستی دەکاتەوە ، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا و ئۆکراینا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەکی لە گەڕی دانووستانەکانی ئەمڕۆدا .

 

ئاژانسی سپۆتنیک ڕووسی ئاماژە بەوە دەکات ، ڤلادیمیر مدینسکی ، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی شاندنی دانووستانکار لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی ڕایگەیاندووە ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و ئۆکراینا لە چوارچێوەی پێناسەی مرۆڤدۆستیدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل بتوانن لە ڕێڕەوێکی ئەمنی سەربازیدا لە شوێنە جەنگییەکان بڕۆنە دەرەوە .

سەرچاوە ، سپۆتنیک

Back to top button