بن سەلمان : ئیسرائیل ” هاوپەیمانێکی سەرەکی “یە بۆ سعوودیە

 

شازادەی جێنشینی سعوودیە ڕایگەیاند سیاسەتی وڵاتەکەی وا دەخوازێت تا گەیشتن بە سەرئەنجامێکی باش دانووستانەکانی نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بەردەوام بێت .

محەمەد بن سەلمان رۆژی پێنجشەممە ویڕای ئەوەی ئاشکرای کرد ئەوان لە گەڵ ئەوەدان دانووستانەکان بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئوتۆمیی ئێران بەردەوام بێت و ئەنجامەکەش بە دڵی ئێران و وڵاتانی دانووستانکار بێت،  بەڵام نایشاریتەوە بۆ سعوودییە هاوپەیمانی لە گەڵ ئیسرائیل لە سەرەکیترین سیاسەتەکانی وڵاتەکەیەتی .

بن سەلمان لە لێدوانێکدا بۆ  گۆڤاری ئەتلەنتیک گوتی : دانووستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا وا دەکات زووتر بگەنە ئەنجامی کۆتایی و هۆکارێکیش دەبێت بۆ یەکلابوونەوەی کێشەکانی نێوان دەسەڵاتەکانی شیعەو سووننە لە رۆهەڵاتی ناوەڕاستدا .

 

لە کۆتاییشدا شازادەی جێنشینی سعوودیە ئاماژەی بەوە کردووە ، هەرئەنجامێک لە دانووستانەکانی ئەتۆمیی ئێران بێتە ئاراوە ، کارناکاتە پێوەندییەکانی نیوان سعوودیە و ئیسرائیل ، بەڵام هیواشی خواستووە ، ئیسرائیل کێشەکانی لە گەڵ لایەنی فەلەستینی کۆتایی پێبێنێت .

سەرچاوە ، voa

Back to top button