پۆليسى هه‌ولێر: باندێكى دزى شه‌ش كه‌سى ده‌ستگير كرا
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر ده‌ستگير كردنى باندێكى دزى شه‌ش كه‌سى به مادده‌ى بێ هۆشكه‌ر راگه‌ياند كه 6 تاوانى دزيان ئه‌نجام داوه .”
له راگه‌يێندراوێكدا ئةمرؤ هةينى 4-3-2022، به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر راى گه‌ياند:” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی کەسنەزان باندێکی دزی شەش کەسیان دەستگیر کرد کە ٢ تۆمەتبار پیاو و ٤ تۆمەتباریان ئافرەت بوون بەناوەکانی (ا. ا. ح) و (هـ. ح. ع.) و (م. ا. ح) و (ئـ. ب. ح.) و (س. س. م.) و (ب. م. س.).”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه بانده‌كه بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن کە لە ناحیەی کەسنەزان قاسەیان شکاندبوو و پارە و زێڕ و دەمانچە و کەلوپەلی ئەلیکتڕۆنی و ناوماڵیان دزیبوو،”
پۆليسى هه‌ولێر راشيگه‌ياندووه كه: ” تۆمەتباران دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە ئەنجامدانی (٦) تاوانی دزی و، لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێک پارە و زێڕ و مۆبایل و ماددەی هۆشبەر و پایپ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکە و (١٥) دەستە حەبی جۆرا و جۆری بێ هۆشکەری داگیرا.
پۆليسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستۆته ڕوو كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٤٣) لەیاسای سزادان و لەکاتی ئێستادا ڕاگیراون.