سبه‌ى پشووى فه‌رمييه…. سه‌رجه‌م پشووه فه‌رمييه‌كانى ئه‌م مانگه بزانه
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،سبه‌ى شەممە 5ی 3 بەبۆنەی یادی راپەڕینی گەلی كوردستان ساڵی 1991 پشووی فەرمی دەبێت و، پشووەكە قوتابخانە و نەخۆشخانە و فەرمانگە تەندروستییەكان دەگرێتەوە.
هاوكات هه‌ر بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم مانگەدا چەند رۆژێك پشووی فەرمی دەبێت.
له‌وانه رۆژی 11ی بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی11ی ئاداری ساڵی 1970 پشوە، بەڵام ئەم رۆژە كەوتووەتە نێو هەینی. هه‌روه‌ها رۆژی دووشەممە 14ی3 بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی مستەفا بارزانی، پشووی فەرمی دەبێت و رۆژانی دووشەممە و سێشه‌ممە و چوارشەممە 21 و 22 و 23ی 3 بە بۆنەی جەژنی نەورۆژ و سەری ساڵی كوردی پشووی فەرمی دەبێت,