لەمەودوا هەرێمی کوردستان کۆدی تایبەت بەخۆی دەبێت لە مامەڵە جیهانییەکاندا

 

دوای رە‌زامە‌ندیی رێکخراوی ئایسۆ (ISO) و دابینکردنی کۆدی تایبەت بە خۆی، ھە‌رێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی یونیکۆد (Unicode) دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان”.

 

له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێكخراوی ئایسۆ “International Organization for Standardization” به‌ فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانی ناساند و کۆدی (IQ-KR)ی بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرد.

 

له‌مه‌ودا هه‌رێمی كوردستان له‌ مامه‌ڵه‌ جیهانییه‌كاندا کۆدی (IQ-KR) به‌كارده‌هێنێت و به‌فه‌رمی كاڵاكانی ده‌ناسێنێت، دوای رە‌زامە‌ندی رێکخراوی ئایسۆ (ISO) و دابینکردنی کۆدی تایبەت بە خۆی، ھە‌رێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی یونیکۆد (Unicode)، دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستانیش.

 

ئە‌م ناساندنە‌ی ھە‌رێمی کوردستان‌؛ جگە‌ لە‌وە‌ی ئاڵای کوردستان دە‌ناسێندرێت وە‌ك ھە‌رێمێك لە‌ (یونیکۆد Unicode Standard)، کار ئاسانی دە‌کات بۆ بە‌ستنە‌وە‌ی دامودە‌زگاکانی ھە‌رێمی کوردستان بە‌ دامودە‌زگا نێودە‌وڵە‌تییە‌کان.

 

وه‌گرتنی كۆدی ئایسۆ، به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بووه‌، كه‌ کۆدی (IQ-KR) بۆ هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك دابینكراوه‌، كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له‌ داهاتوودا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 

رێکخراوی ئایسۆ “International Organization for Standardization”، رێکخراوێکی جیھانییە،‌ تایبە‌تە‌ بە‌ دانانی پێوە‌رە‌کانی مۆڵە‌تە‌ بازرگانی و پیشە‌سازییە‌کان و کارە‌کانی پە‌یوە‌ست بە‌ تە‌کنە‌لۆژیا و دروستکردنی پە‌یوە‌ندیی نێوان دامودە‌زگاکانی وڵاتان،‌

Back to top button