لەبەر مەترسی جەنگی ئەتۆمی ، حەبی ( یۆد ) لە دەرمانخانەکانی ئەرووپادا کڕیاری زۆریان هەیە

 

لە دوای ئەوەی ڤلادمیر پۆتن -ی سەرۆکی ڕووسیا هەڕەشەی بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی کرد ، خەڵکی ئەورووپا ڕوویان لە دەرمانخانەکان کردووە بۆ کڕینی حەبی ( یۆد ) ، لە ئێستاشدا ئەو حەبە لە دەرمانخانەکانی ئەرووپادا بە کەمی دەستدەکەوێت .

وەک دکتۆرەکان زنیاریان لەمبارەوە ئاشکرا کردووە ، حەبی ” یۆد ” دەتوانێت بۆ بەرکەوتەکانی ئەتۆمی چارەسەری کاتی بێت .

 

سەنتەرەکانی تەندرووستیی ئەرووپا ئاماژە بەوە دەکەن لەو کاتەوەی جەنگ گەیشتۆتە ناوەندەئەتۆمییەکەی ” چڕنۆبیل ” خەڵکی ئەرووپا بە لێشاو ڕوویان لە کڕینی حەبی ( یۆد ) کردووە

یەکێتی دەرمانسازانی بەلژیکاش ڕایگەیاندووە تەنیا لە رۆژی دووشەممە تا بەئەمڕۆ زیاتر لە 30 هەزار بەستە کە دەکاتە 90 هەزار شریت بە سەرخەڵکدا دابەشکراوە .

هاوکات لە فینلاند و هۆڵەنداش هەمان کار ئەنجام دراوە بەڵام ئاماژە بەوەش کراوە ، ئەو حەبانە دەبێت بە پێی ڕێنمایی پزیشک بەکار بێن لە ئەگەر هەر رووداوێکی نەخوازراوی ئەتۆمیدا

سەرچاوە ، یۆرۆ نیوز

Back to top button