” ناتۆ ” هۆشداری دەداتە ڕووسیا

 

ینس ئەستۆلەتنبێرگ ، سکرتێری گشتیی ” ناتۆ ” ئەمڕۆ کۆتایی کۆبوونەوەکانی وەزارەتی دەرەوەی 30 وڵاتی ئەندامی ” ناتۆ ” لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی : بۆردومانی ناوەندی ئەتۆمیی ” زاپرۆژیا “ی ئۆکراینا لە لەیەن ڕووسیاوە کارێکی نابەرپرسانە بوو.

سکرتێری گشتی ناتۆ هاکات هۆشداری دایە ڕووسیا و ڕایگەیاند ڕاستە ئێمە وڵامی زیلنسکی سەرۆکی ئۆکراینامان نەداوەتەوە بۆ دیاری کردنی هێڵی دژە فڕین بە سەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا ، چونکە لە وەها کاتێکدا پیوستە ناتۆ وڵامی سنوور بەزێنی ڕووسیا بداتەوە ، ئەوەش دەبێتە هەڵگیرسانی جەنگێکی جیهانی ، بەڵام ئەگەر رووسیا سنووری ئاسمانی هەریەک لە وڵاتانی ئەندامی ” ناتۆ ” ببەزێنێت وڵامی گورچووبڕی دەدەینەوە .

 

لە کۆتاییشدا دووپاتی کردووە ، پێویستە ڕووسیا لەوە تێبگات ، ” ناتۆ ” پەیمانێکی بەرگری سەربازییە و پێویست بە شرۆڤەی زیاتر ناکات .

 

سەرچاوە / ڕادیۆ فەڕەنسا

Back to top button