سیناتۆرێکی ئەمریکی : پێویستە “پۆتن ” بکوژرێت

 

لیندسی گراهام ” کە لە سەردەمی  سەرۆککۆماری دۆناڵد ترەمپ یەک لە لایەنگرانی نزیکی ئەو بوو ، لە کەناڵی ” فاکس نیوز ” دا گوتی : پێویستە کەسێک لە رووسیا بوێری ئەوەی هەبێت پۆتن بکوژێت ، گراهام دواتر لە ” تویتێکدا ” ئاماژەی بەوە کرد ، کوشتنی ” پۆتن ” تەنیا بە دەستی ڕووسەکان دەکرێت ، لە کۆتاییشدا پرسیار دەکات ، ئاخۆ ” برووتووسێک لە رووسیادا بوونی نییە ؟

برووتووس لە مێژووی ئەدەبیی ئەورووپادا وەک خائینێک بە نزیکانی خۆی ناسراوە ، سیانتۆرێکی ” ڕۆمی ” بوو کە زۆر نزیکایەتی لە ” ژوولیوس سزار ” بووە بە ڵام دواتر هەر بەدەستی خۆی دەیکوژێت .

گراهام هاوکات بە ئاماژە دان بە هەوڵدان بۆ کوشتنی “هیتلەر ” گوتی : ئاخۆ لە سوپای ڕووسیادا کەسێک وەک جەنەڕاڵ ” ئەشتاوڤەنبێرگ ” هەڵناکەوێت ، پۆتن بکوژێت و لە کۆڵ جیهانی کاتەوە ؟

سەرچاوە ، rfi ڕادیۆ فەڕەنسا

Back to top button