مهسرور بارزانى: راپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و خواست و پەیامی بەهێزی گەلی کوردستان بوو لە ڕەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستی
له پهیامێكدا مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ساڵیادی راپهڕینی 1991ی خهڵكی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستهی كوردستانیان، بهتایبهتی پێشمهرگه قارهمانهكان و بنهماڵهی سهربهرزی شههیدان كرد.
مهسرور بارزانى ههروهها له پهیامهكهیدا ئاماژه بهوه دهكات، راپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و خواست و پەیامی بەهێزی گەلی کوردستان بوو لە رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستی، کە لە ئەنجامی یەکگرتوویی و یەکڕیزی سەرجەم خەڵکی کوردستانیش بە گشت پێکهاتەکانیەوە، توانرا دەستکەوتی مەزن بەدەست بهێنرێت و گەلی کوردستان، ببێتە خاوەنی دامەزراوە دەستوورییەکانی و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.
دهقی پهیامهكهی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
له پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتدا هاتووه: لە ساڵیادی راپەڕینە شکۆدارەکەی ساڵی 1991، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانییان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم.
راپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و خواست و پەیامی بەهێزی گەلی کوردستان بوو لە رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستی، کە لە ئەنجامی یەکگرتوویی و یەکڕیزی سەرجەم خەڵکی کوردستانیش بە گشت پێکهاتەکانیەوە، توانرا دەستکەوتی مەزن بەدەست بهێنرێت و گەلی کوردستان، ببێتە خاوەنی دامەزراوە دەستوورییەکانی و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.
یەکێک لە پەیامە گرنگەکانی راپەڕینی 1991 ئەوەبوو، کە هەرگیز خەڵکی کوردستان دەستبەرداری ماف و داخوازیی نەتەوەیی و ژیانێکی ئازادانە و شکۆمەندانە نابێت. لەم پێناوەشدا قوربانییەکی زۆری داوە.
ئەمڕۆش پێویستە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، بەهەمان گوڕوتینی کاتی راپەڕین، بەرگری لە دەستکەوت و مافە رەواکانیان بکەن، کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون.
ئێمە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە بە هەموو شێوەیەك داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خۆمان دەکەین و کوردستان وەک نموونەیەکی گەشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی گشت پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.
شکۆدار بێت ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و گشت شەهیدانی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان