پەرلەمانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و دەنگ لەسەر تۆمارکردنەوەی ناوی بەربژێرانی سەرۆکایەتیی کۆمار دەدات
ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پاش بڕياره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ناوی بەربژێرانی سەرۆکایەتیی کۆمار دەدات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به پێ ى كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) كه‌وتووه تێدا هاتووه:” کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5-3-2022، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارەی 3ـی ئاسایی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی خۆی، ساز ده‌كات.
له بەرنامەی کاری دانشتنهكهش هاتووه سه‌ره‌تا دەنگدان لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ بوون بە بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار ده‌بێت و دواتريش .پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.
لە رۆژی 8-2-2022، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ جارى دووه‌م ماوەی سێ رۆژی بۆ خۆتۆمارکردنەوەی بەربژێران بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق دیاری کردەوە، به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه 1-3-2022، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێكى ده‌ركرد و تێیدا هاتووه: ” بۆ دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆبه‌ربژێركردن بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار و پێویستە بە دەنگی پەرلەمانتاران دەرگای خۆبەربژێرکردن، بکرێتەوە.